نێچیرڤان بارزانی: چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەقامگیری بۆ عێراق بەدیدەهێنێت

عێراق 10/04/2021

Alternate Text

نێچیرڤان بارزانی گرنگی پەسەندکردنی بودجەی ٢٠٢١ی عێراقی دووپاتکردەوە و دەڵێت "چارسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەقامگیری و پێشکەوتنی زیاتر بۆ عێراق بەدیدەهێنێت.

ئەمڕۆ شەممە، ١٠ی نیسان، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق راگەیاندراوێکی لەبارەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەکراوە:" رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هاوئاهەنگی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند لە قەزای شەنگال سەرەکیترین تەوەری کۆبوونەوەکە بوون ".

هەروەها لە راگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا هاتووە:" دووبارەبوونەوەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ بەغدا پەیامی ئەرێنی بۆ سەرجەم عێراقییەکان دەنێرێت و رۆڵی دەبێت لە دروستبوونی متمانە و نیازپاکی لە نێوان هەردوولا".

ئەوەشخراوەتەڕوو:" سەردانی داهاتووی کازمی بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا