حاجی مستەفا، باپیری ئارام شەیدا، هونەرمەندی میللی شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.
ئەمڕۆ شەممە، ١٠ی نیسان، ئارام شەیدا، هونەرمەندی میللی شاری سلێمانی کە ساڵانێکە بەهۆی گۆرانییەکانییەوە ناوبانگێکی زۆری لە کوردستان پەیداکردووە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئەنستاگرام گیانلەدەستدانی باپیری بەناوی حاجی مستەفا راگەیاند.
ئارام شەیدا یەکێکە لە هونەرمەندە میللییەکانی کوردستان و هەوادارێکی زۆری هەیە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەنستگرامیش خاوەنی ٤٨٧ هەزار فۆڵۆوەرسە.