وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی
چاودێریکردنی بینینی مانگ ئێوارەی سبەی یەکشەممە کۆدەبنەوە و بە پێی بەڵگەی شەرعی
یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریدەکەن.
ئەمڕۆ شەممە، ١٠ی نیسان، وەزارەتی ئەوقاف و
کاروباری ئاینی هەرێم راگەیاندراوێکی لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان
بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:" ئێوارەی سبەی یەکشەممە بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانمان لەسەرجەم پارێزگاکانی
ھەرێمی کوردستان کۆدەبینەوە و چاودێری بینینی مانگ دەکەین".
ئەوەش هاتووە:" بەپێی بەڵگە شەرعی و زانستییەکان بڕیار لەسەر
دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەین ".
دەقی راگەیاندراوی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری
ئاینی هەرێمی کوردستان:
ئاگادارییەک لە وەزارەتی
ئەوقاف و کاروباری ئاینی لەسەر دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
بەمەبەستی دیاریکردنی
یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف
و کاروباری ئاینی، ئێوارەی سبەی یەکشەممە (11ی نیسان/ ئهپرێلی 2021) بەھەماھەنگی
لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانمان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و
چاودێری بینینی مانگ دەکەن و بەپێی بەڵگە شەرعی و زانستییەکان بڕیار لەسەر
دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن.
دوای راگەیاندنی بڕیاری
فەرمی لیژنەی بینینی مانگ (بەپێی بەڵگەی شەرعی و زانستی) ھیچ کەس و لایەنێك بۆی
نییە لێدوان لەم بارەیەوە بدات.
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری
ئایینی
10/ 4/ 2021