بڕیار لەبارەی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ و کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان دەدرێت

کوردستان 11/04/2021

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی ئەگەری درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ و کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان بدرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC بڕیارە کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ی نیسان، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەشاری هەولێر کۆببێتەوە و بە پێی هەڵسەنگاندنی تەندروستی بۆ دۆخەکە کۆمەڵێک بڕیاری نوێ لەبارەی رێککارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەربکرێت، بە تایبەت چارەنووسی ناوەندەکانی خوێندن کە زیاتر لە سێ هەفتەیە داخراوە، قەدەغەی هاتوچۆ، کردنەوەی مزگەوت و شوێنیە ئاینییەکانی دیکە و شوێنە گشتییەکانی وەک کافتریا و یانە شەوانەکان.

لە رۆژی ٨ی نیسان وەزارەتی ناخۆی حکومەتی هەرێم بە پێی بەیانی ژمارە ١٤ قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی بۆ ماوەی چوار رۆژ لەسەر پارێزگا و ئیدرە سەربەخۆکانی هەرێمی راگەیاند، کە بڕیارە سبەینێ کۆتایی بەو وادەیە بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا