زنجیرە بومەلەرزەیەکی نوێ لە پێنجوێن روویدا

کوردستان 11/04/2021

Alternate Text

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەی عێراق رایگەیاند،سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند بومەلەرزەیەک شارۆچکەی پێنجوێنی هەژاندووە.
ئەمڕۆ یەکشەمە ١١ی نیسان، دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەی عێراق رایگەیاند": سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنچ بومەلەرزەی یەک لە دوای یەک لە سنوری قەزای پێنجوێن روویداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هاوڵاتیان هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە، بەرزترین گوڕی بومەلەرزەکەش ٣.٨ پلەی رێختەر بووە و نزمترینیشیان بە گوڕی ٣.٠ پلەی رێختەر بووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا