ئاژانسی ئەی پی ئەمریکی رایگەیاند، لە لۆس ئەنجلس بە گومانی کوشتنی منداڵەکانی ژنێک دەستگیرکرا.
رۆژی شەممە ١٠ی نیسان، ئاژانسی هەواڵی ئەی پی لەزاری پۆلیسی لۆس ئەنجلسەوە رایگەیاند:" لە شارۆچکەی تۆلار کە ٢٠٠ میل دەکەوێتە باکووری شاری لۆس ئەنجلس، تەرمی سێ منداڵ بە کوژراوی دۆزراونەتەوە و وەک گومانلێکراوی سەرەکیش دایکی منداڵەکان دەستگیرکراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" تەرمەکان شوێنەواری چەقۆیان لەسەرە، بەڵام ئەمە هۆکاری تەواوی مردنەکە نییە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".