ئیبراهیمۆڤێچ ئەستێرەی تۆپی پێی سویدی لە دەرکەوتن لە بواری وەرزشی ناوەستێت و بڕیاریداوە بچێتە نێو بواری هونەر و سینەماشەوە.
زالاتان ئیبراهیمۆڤێچ، یاریزانی دیاری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی و هەڵبژاردەی سوید لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، بڕیاریداوە بەشداری لە فیلمی "ئێسترێکس و ئۆبلێکس" بکات و تێیدا رۆڵی کەسێک بە ناوی "ئەنتی ڤایرۆس" دەبینێت.
ئەمە هەنگاوەش بە یەکەم سەرکێشی نواندی ئیبراهیمۆڤێچ دادەنرێت، کە بڕیارە ئەو فیلمە سەرکێشییە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە نێتفلێکس نمایش بکرێت.