پەرستارێکی بەڕازیلی بەناوی "ئارخۆ
کۆنا" بیرۆکەیەکی نایاب بۆ پاڵپشتیکردنی دەروونی توشبووانی کۆرۆنا
دەدۆزێتەوە، ئەویش لە رێگەی ئاوکردنە نێو دەستکێشێکی دروستکراو لە لاستیک و دانانی
لە نێوان پەنجەکانی توشبووانی ئەو ڤایرۆسە.
ماڵپەڕی " جی ١ گڵۆبۆ"ی بەڕازیلی
بڵاویکردووەتەوە:" لە نێو یەکەیەکی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەیەکی شاری ساو
کارلۆس لە ویلایەتی ساو پاوڵۆ، پەرستارێک بە ناوی ئاڕخۆ کۆنا بۆ ئەوەی توشبووانی
نەخۆشخانەکە هەست بە تەنیایی نەکەن، ئاوی کردووەتە نێو دەستکێشێکی پزیشکی کە لە
نایلۆن دروستکراوە و خستوویەتی نێوان پەنجەکانی توشبووانی کۆرۆنا ".
بەڕازیل یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین زیانی
کۆرۆنای بەرکەوتووە و پێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکە، تەنها لە
ماوەی یەک رۆژی رابردوودا ٧١ هەزار و ٨٣٢ حاڵەتی نوێی توشبوون و دوو هەزار و ٦١٦
حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.