وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی ١٤ی ئەم مانگە کە دەکاتە جەژنی چوارشەممەی سووری ئێزیدییەکان، لەسەرچەم دامودەزگا حکومییەکانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ی نیسان، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" هاوشێوەی ساڵانی رابردوو رۆژی ١٤ی ئەم مانگە بەبۆنەی جەژنی چوارشەممەی سووری ئێزدییەکان لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشوو فەرمی دەبێت ".
راشیگەیاند:" حكومەتی هەرێم رۆژژمێری فەرمی خۆی هەیە و ئەو پشووانەی فەرمین و بە بڕیاری حكومەت و پەرلەمانی كوردستان بە پشوو هەژمار كراون، تێیدا دیاری كراون، ئەوانەشی تەنیا بۆنەن و پشوو نین، ئاماژەیان بۆ كراو ".