ڤاکسینێکی نوێ کۆرۆنا دەگاتە هەرێم

کوردستان 11/04/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی عێراق گەیشتنی ٥٠ هەزار ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری ڤایزەری ئەمریکی بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا راگەیاند، بڕیارە پشکی هەرێم لەو بڕە ١٣٪ بێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند:" بڕی ٥٠ هەزار ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری ڤایزەر- بایۆنتێک وەک یەکەم کاروانی ڤاکسینەکە گەیشتە فڕۆکەخانەی بەغدا و لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بەدابەشکردنی دەکرێت".

هاوکات، د. رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە BMC راگەیاند:" وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ناوەند بەرپرسە لە دیاریکردنی ئەو رێژەیەی بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت و پێدەچێت بە گوێرەی رێژەی دانیشتووان پشکی هەرێمی کوردستانی لێ دیاری بکرێت کە ١٣٪یە ".

ڤایزەر سێیەمین جۆری ڤاکسینی کۆرۆنایە بگاتە عێراق و هەرێمی کوردستان، پێشتر پێنج هەزار ژەمە ڤاکسینی سینۆفارمی چینی و زیاتر لە ٤٣ هەزار ڤاکسینی ئەسترازینکای بەڕیتانی لەرێگەی بەغداوە رەوانەی هەرێم کرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا