وتەبێژی بزوتنەوەی نەسڕوڵای یەمەنی لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، لە رێی فڕۆکەکانیانەوە توانیویانە دوو ئامانجی سەربازی بپێکن.
ئەمڕۆ یەکشەمە ١١ی نیسان، یەحیا سریع وتەبێژی نەسڕوڵای یەمەنی رایگەیاند:" لە ڕێگای فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانەوە دوو ئامانجی سەربازیمان پێکاوە".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە:" فڕۆکەکانمان لە جۆری کەی دوو توانیویانە شوێنی فڕۆکە جەنگییەکان لە فڕۆکە خانەی جیزان و بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید لە شاری خمیس مەشیت سەر بە وڵاتی سعودیە بپێکن".
ئاماژەی بەوەشکرد:"ئەم هێرشە وەک وەڵامێکە لەبەرامبەر دەسترێژی وڵاتی سعودیە بۆ سەر وڵاتەکەیان".