پەرلەمانتارێکی کوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژانە پێنج ھەزار ئاژەڵی سوری بە نایاسایی و بەبێ گومرگ لە فیشاخبورەوە دەھێندرێتە ھەرێمی کوردستان و بەسەرجەم بازگەکانی ئاسایشی دا تێپەڕدەکرێت.
عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان بڵاویکردووەتەوە:"رۆژانە پێنج ھەزار ئاژەڵی سوری بە نایاسایی"قاچاخ" و بەبێ گومرگ لە فیشاخبورەوە دەھێندرێتە ھەرێمی کوردستان و بەسەرجەم بازگەکانی ئاسایشی دا تێپەڕدەکرێت".
باسیلەوەشکردووە:'قازانجی ئەوانەی ئەم کارە دەکەن لە رۆژێکدا ١٢٥ ھەزار دۆلارە، بەھۆی قازانجی ئەم دەسەڵاتدارانە ھەزاران ئاژەڵدار تووشی مایەپوچ دەبێت و بەرھەمی ناوخۆ لەنێو دەچێت".
لەدرێژەی نوسراوەکەیەدا عەلی حەمەساڵح ئاماژەیبەوەداوە:" ئەم قاچاخچێتیە کاریگەری گەورەی لەسەر ھەرزانکردنی نرخی گۆشت نیە، چونکە پێش ھاتنی ئاژەڵی قاچاخ کیلۆیەک گۆشت لە مەیدانی ئاژەڵان ٤٧٥٠ دینار بوەو ئێستا تەنیا ٥٠٠ دینار دابەزیوە، جگە لەوەش ئەم ئاژەڵانە بەبێ پشکنین و کەرەنتینە داخڵدەکرێن و گۆشتەکەش بۆنێکی ناخۆشی ھەیەو مەترسی تەندروستی دروستدەکات".