رووداوێکی هاتوچۆ سێ قوربانی لێکەوتەوە

کوردستان 11/04/2021

Alternate Text

لەئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە رێگای نێوان داقوق و خورماتوو، دوو کەس گیانیانلەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو، کە دادوەری دادگای داقوقە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ی نیسان، ئوسامە خالید، کارمەندی بەشی راگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک رایگەیاند:" بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری کۆرۆلا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکەی جۆری پیکئاب، شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گیانیانلەدەستدا و یەکێکی دیکەش بە ناوی وەلید فاتیح رۆستەم برینداربوو، کە یەکێکە لە دادوەرەکانی دادگای داقوق".

ئاماژەی بەوەشکرد:" رووداوەکە لە رێگای نێوان هەردوو قەزای داقوق و خورماتوو روویداوە و ئەوانەی گیانیانلەدەستداوە ناویان یاسین عەلی و حسێن عەباس بووە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا