وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێککارە تەندروستییەکان لە گەڵ مانگی رەمەزاندا دەگونجێنین.
ئەمڕۆ یەکشەمە ١١ی نیسان رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" رێککاری توند بەرامبەر هەموو ئەو کۆمپانیا و کەسانە دەگرینە بەر کە بەناوی وەرگرتنی ڤیزای شنگنەوە فێڵ لە هاوڵاتیان دەکەن".
لەبارەی بەردەوامی قەدەغەی هاتوچۆ و رێککارە نوێکانی لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنادا گوێ لە پێشنیارەکان دەگیرێت و هەڵسەنگادن بۆ دۆخەکە دەگرێت".
جەختیلەوەشکردەوە:" رێککارەکانی تەندروستی لەگەڵ مانگی رەمەزاندا دەگونجێین و قەدەغەی هاتووچۆ بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام نابێت".
سەبارەت بە دیاردەی چەک هەڵگرتن وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند:" لیژنەیەک پێکهاتووە بۆ ئەوەی پێداچونەوەیەکی تەواو لە یاسای هەڵگرتنی چەکدا بکات و پێمان وایە ئەو یاسایەی لە چەند ساڵی رابردوودا بۆ ئەو مەبەستە دانراوە کەلێنی زۆری تێدایە".