بۆچی فنلەندا خۆشحاڵترین وڵاتی جیهانە؟

ڕاپۆرت 11/04/2021

Alternate Text

 هەرکات باس لە خۆشبەختی و خۆشحاڵی دەکرێت ناوی فنلەندا لە ڕیزبەندی یەکەمدا دەبینرێت، لەگەڵ وڵاتی دانیمارک ڕەنگە زۆر کەس وابیربکەنەوە سەروەت و پارە هۆکاری خۆشحاڵییانە، بەڵام وێڕای ئەوەی کە پارە و سامان کاریگەری گرنگی لەسەر خۆشحاڵی هاوڵاتیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا تاکە هۆکار نیە، چونکە بەهۆی باج و داهاتی وڵات، فەنلەندە و دانیمارک لەچاو وڵاتێکی وەک ئەمریکا لەخوارترن، کەچی ئەمریکا لە خۆشحاڵیدا لە خوار وڵاتانی فەنلەندە و دانیمارکەوەیە.

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت لە مانای خۆشحاڵی تێبگەین خۆشحاڵی چیە؟ بەمانایەکی سادە واتە ڕازی بوون لە ڕەوتی ژیانی خۆت بەشێوەیەکی گشتی ئەم خاڵانە پێوەرن بۆ خۆشحاڵی هاوڵاتیان:  تێکڕای بەرهەمی ناوخۆی وڵات ٠ ڕێژەی ئومێدەواری بۆ ژیانێکی تەندروست ٠ هەبوونی ئازادی لە بڕیاردان٠ پشتیوانی و پاڵپشتی کۆمەڵایەتی ٠ لێبوردەیی ٠ نەبوونی گەندەڵی هەروەک بینیمان تەنها یەک یان دوو هۆکار دەگەڕێتەوە بۆ بابەتی پارە و دارایی هۆکارەکانی دیکە بۆ پەیوەندی ڕۆژانەی تاک و توانای گۆڕینیان لەلایەن حکومەتەوە دەگەڕێتەوە لێرەشدا مەبەست لە ئازادی ئەو ئازادییانەیە کە تاک لەلایەن خێزانەوە دەبەخشرێتەوە تاک تاکو ڕێگای دڵخوازی ژیانی خۆیان بگرنەبەر بۆچی هاوڵاتیانی هەرێم خۆشحاڵ نین؟ لە وڵاتێکی وەک دانمارک هاوڵاتی دەتوانێت دەست لە کاتی خۆی هەڵگرێت و کاری دڵخوازی خۆی بدۆزێتەوە و تا دۆزینەوەی کارە دڵخوازەکەی لەلایەن حکومەتەوە مانگانە دوو هەزار دۆلاری دەداتێ بەڵام لە هەرێم پاش چەند ساڵ خوێندن، خوێندکاران نەک پیشەی دڵخوازی خۆیان بەڵکو ڕوو لە کاری وا دەکەن بچووکترین پەیوەندی بە پسپۆڕییەکەیانەوە نیە و ئەگەریش بێکار ببن، دینارێکیش لە حکومەتەوە وەرناگرن مووچەی کارمەندانیش وەک خۆی نادات، تەنانەت کەمئەندامانیش دەبێت کار بکەن تاکو بتوانن درێژە بەژیان بدەن.

بۆیە نە لەڕووی داراییەوە ڕازین و نە لەڕووی ئازادی هەڵبژاردنەوە لە فەنلەندە هاوڵاتیان متمانەی تەواویان بەحکومەت هەیە و خۆشحاڵن بەپێدانی باج چونکە دڵنیا لەوەی بۆ خۆشگوزەرانی خۆیان خەرج دەکرێتەوە، بەڵام لە هەرێم بچووکترین متمانە لە نێوان هاوڵاتیان و حکومەتدا بوونی نیە، بۆیە خاڵێکی دیکە بۆ خراپی پەیوەندی نێوان هاوڵاتی و حکومەت دەگەڕێتەوە ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەو حکومەتانە گەندەڵی تێدانیە یان لە کەمترین ئاستدایە، کەچی دوای سی ساڵ حکومڕانی لە هەرێم، یەکەم کەس حزبەکان خۆیانن کە دان بەهەبوونی گەندەڵی دەنێن و لە بەرامبەریشدا لەبری ڕیشەکێشکردنی یەکتری تاوانبار دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا