بەبۆنەی یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی وڵاتەکەیان، بۆ
یەکەمینجار پاش قەیرانەکانی ئەمدواییەی ئەردەن، شا عەبدوڵای دووەم و شازادە حەمزە
کوڕی حسێن لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ مەزاری شاهانە پێکەوە دەرکەوتن.
بە گوێرەی ماڵپەڕی "السومرية نيوز" هەریەکە لە
جێنشین حەسەن کوڕی تەڵاڵ، شازادە فەیسەڵ کوڕی حسێن، شازادە عەلی کوڕی حسێن، شازادە
هاشم کوڕی حسێن، شازادە راشد کوڕی حسێن، شازادە رەعد کوڕی زەید، شازادە غازی کوڕی
محەمەد و شازادە تەڵاڵ کوڕی محەمەد پێکەوە سەردانی مەزاری شاهانەی وڵاتەکەیان
کردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە یەکشەممەی
رابردوو حکومەتی ئەردەن رایگەیاند:" شازادە حەمزە بەشێکە لە پلانی تێکدانی
ئاسایس و سەقامگیری ئەردەن، بەهۆیەوە بۆ ماوەیەک لەماڵەکەی خۆی دەستبەسەرکرا،
دواتر دیوانی پاشایەتی ئەردەن لە بەیاننامەیەکدا ئەماژەی بەوەکرد، شازادە حسێن
کوڕی تەڵاڵ هەوڵێکی زۆری داوە بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەکە و شازادە حەمزە بەڵێنی داوە
بچێتە ژێر رکێفی شا عەبدوڵا ".