لە مانگی رەمەزان رۆژانە چەند کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێت؟

کوردستان 11/04/2021

Alternate Text

وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند، لەمانگی رەمەزاندا رۆژانە ١٩ - ٢٠ کاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ی نیسان، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند:" هاوڵاتیانی كوردستان دڵنیا دەكەمەوە لەمانگی رەمەزاندا رۆژانە پێدانی كارەبای نیشتمانی ١٩-٢٠ كاتژمێر دەبێت ".

دەقی راگەیاندراوی وەزیری کارەبای هەرێم :

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بەبۆنەی گەڕانەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی خۆشەویستی كوردستان و جیهان و فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا بەتایبەتی دەكەم، ئومێدەوارم ئەم مانگە ببێتە مانگی خێرو بەرەكەت و هەمووان ساخ و سەلامەت بن.

بەپێویستی دەزانم لەم مانگەدا سوپاسی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا بكەم، كە توانیویانە سەرەڕای مەترسییەكانی كۆرۆنا و خراپی دۆخی دارایی بەوپەڕی بەرپرسیارێتی و دڵسۆزییەوە بە شێوەی ئیشكگری و ٢٤  كاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بوون، هەر بەم بۆنەیەوە هاوڵاتیانی كوردستان دڵنیا دەكەمەوە لەمانگی رەمەزاندا پێدانی كارەبای نیشتمانی رۆژانە ١٩ -٢٠ كاتژمێر دەبێت.

خودای گەورە و میهرەبان رۆژ و عیبادەتی ئەم مانگە لە هەموو لایەكمان قبووڵ بكات.

كەمال محمد ساڵح

وەزیری كارەبا

11ی نیسانی 2021

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا