بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی ئاگاداردەکرێنەوە

کوردستان 11/04/2021

Alternate Text

تەندروستی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی لە نرخی پشکنینی کۆرۆنا دەبەخشرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی نیسان، بەڕێوەبەراتی تەندروستی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەو کەسانەی بەرکەوتووی چەکی کیمیاوین و مینحەی مانگانەیان هەیە و هەڵگری پێناسی تایبەتن لە نرخی پشکنینی کۆرۆنا دەبەخشرێن".

دەقی بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر:

ئاگاداریەک بۆ ئەو هاوڵاتییانەی بەرکەوتەی چەکی کیمیاوین،
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
ئاگاداری گشت ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە کە بەرکەوتەی چەکی کیمیاوین،
بۆ بەمەبەستی بە خشین لە نرخی پشكنینی ڤایرۆسی كورۆنا (كۆفید19) بۆئەو هاوڵاتیانەی بەركەوتەی چەكی كیمیاوین و(منحە )ی مانگانەیان هەیە وهەڵگری پێناسی تایبەتن كە چارەسەریان لەدەرەوەی هەرێمی كوردستانە،
لە نرخی پشکنینی ڤایرسی کۆڕۆنا دەبەخشرێن و دەتوانن سەردانی سەنتەرەکان و ڕاوێژکاریەکانی تایبەت بە وەرگرتنی (سامپل وپشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆناCOVID-19) بکەن،
بەمەرجێک پشتگیری کرابن لەلایەن كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیاباران پشتگیری كرابن،
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشی تەندروستی هەولێر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا