لە کۆبوونەوەی
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانیدا بڕیاردراوە خوێندن بە شێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین
بەردەوامبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی
نیسان، د. رەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" ئەمڕۆ ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبووەتەوە و بڕیاریانداوە خوێندن
لە زانکۆکە بە شێوازی ئەلیکترۆنی بەردەوامبێت".
ئەوەشی راگەیاند:"
خوێندن لە زانکۆی سلێمانی بەپێی ساڵنامەی خۆی بەردەوامدەبێت و لە ١٨ی ئەم مانگەدا
بە پێی خشتەی خۆیان و بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان تاقیکردنەوەی کۆلێژەکان دەستپێدەکات".
لەبارەی
بەشە ناوخۆییەکانیشەوە باسیلەوەکرد:" لە کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکاندا
خوێندکار پێویستی بە بەشەناوخۆیی دەبێت و دەبێت بۆیان دابینبکرێت".