رێکخراوی تەندروستی
جیهانی لە بڵاوکراوەیەکدا هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی عێراق بەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا
بەکاربهێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی
نیسان، رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" پێویستە
بەزووترین کات هاوڵاتییانی عێراق ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا بەکاربهێنن لە پێناو سەلامەتی
خۆیان".
هاوکات باسلەوەشکراوە:"
بەکارهێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا تاکە رێگە چارەیە بۆ زاڵبوون بەسەر نەخۆشییەکەدا و
تائێستاش سوودی ڤاکسینەکان زۆر زیاتربووە لە کاریگەرییە لاوەکییە
دەگمەنەکانیان".