وابڕیارە لە سبەینێوە هاتوچۆی گەشتیاری لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێراندا بەمەرج دەستپێبکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی نیسان، راگەیاندنی مەرزی پەروێزخان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" لە سبەینێوە هاتوچۆی گەشتیاری لە نێوان هەرێم و ئێراندا بە چەند مەرجێک دەستپێدەکاتەوە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" هاتوچۆی گەشتیاری تەنها بۆ ئەو کەسانە رێگەپێدراوە کە ( مۆڵەتی ئیقامەی کارپێکراو، ڤیزای خوێندن، ڤیزای نەخۆشی و وەبەرهێنان و بازرگانی، ڤیزای کار و مۆری چونەدەرەوە و پۆلیسی کۆچبەران و پاسپۆرت)یان هەیە و دەتوانن لە ڕێێ دەروازە سنوورییەکانەوە گەشتی ئێران بکەن".