دوای ئەوەی بکوژێک لە
هەولێرەوە هەڵدێت لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە لە شارەزوور دەستگیردەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی
نیسان، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی
بەوەکردووە:" دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە پێیان راگەیەندراوە بکوژێک
بەرەوە سنووری سلێمانی هەڵهاتووە، دەستیان بەلێکۆڵینەوەکردووە و تۆمەتبارەکەیان
دەستگیرکردووە".
هاوکات
باسلەوەشکراوە:" تۆمەتبارەکە ناوی ( ب، ب، ئ ) بووە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی
وارماوە دەستگیرکراوە و دوای رێککارە یاساییەکان رەوانەی دادگای هەولێر
دەکرێتەوە".