گەنجێکی کورد پلەی یەکەمی بۆ وەرگێران لە پێگەی گەرانی گوگڵ بەدەستهێنا.
بۆکان جاف گەنجێکی کوردە و پلەی یەکەمی لە پێگەی گەڕانی کۆمپانیای گوگڵ بۆ وەرگێران بەدەستهێناوە.
بۆکان جاف بە BMC راگەیاند:" لە پێگەی گوگڵدا وەرگێڕانی بۆ زیاتر لە ١١٢ هەزار رستە و وشە و پەند کردووە و هەوڵێکی زۆری بۆ فەرم کردنی زمانی کوردی لە گوگڵدا داوە".
ئەوەشی راگەیاند:" کۆمپانیای گوگڵ بەرەسمی لەساڵی ٢٠١٩دا بانگهێشتی کۆمپانیاکەی کردووە، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەردانەکەی بۆ ئەو کۆمپانیایە دواخراوە".