وا بڕیارە ئەم شەو
ڤاکسینێکی نوێ بگاتە هەولێر و دواتر دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
د، ئاسۆ حەوێزی.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەمشەو بڕێکی دیکە لە
ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەگاتە دەروازەی هەولێر".
هاوکات باسی
لەوەشکردووە:" هاوڵاتییان دەتوانن بە شێوازی ئۆنلاین ناوی خۆیان تۆمار بکەن و
راستەوخۆ ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت،
لەماوەی رابردوودا سەرپەرشتیاری لیژنەی کڕینی ڤاکسین لە هەرێم رایگەیاند، لەم
هەفتەیەدا حکومەتی عێراق بڕی ١٦ ملیۆن ڤاکسینی ڤایزەر دەکڕێت و لەو ژمارەیەش بڕی
١٣٪ی پشکی هەرێمی کوردستانە".