شاندی دانوستانکاری هەرێم پرسی مووچە و بودجە لە پەرلەمان تاوتوێدەکات

کوردستان 12/04/2021

Alternate Text

بڕیارە کاتژمێر ١١ی بەیانی ئەمڕۆ شاندنی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بچێتە پەرلەمانی کوردستان و روونکردنەوە لەبارەی پرسی لێبڕینی مووچە و رێککەوتنیان لەگەڵ بەغدا بدەن.

پێشتر زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کورستان بە BMC راگەیاندبوو:" شاندی حکومەتی هەرێم و دێنە پەرلەمان و لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و ئەندامانی لیژنەی دارایی کۆدەبنەوە و تێیدا شاندەکە روونکردنەوە لەبارەی رێککەوتنیان لەگەڵ بەغدا، داهاتی هەرێم و لێبڕینی مووچە و چەند پرسێکی دیکە دەدەن ".

ئەوەشی راگەیاندبوو :" یەکێک لە هەوڵەکانی فراکسۆنەکی یەکێتی چارەسەرکردنی پرسی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانە ".

لە ٣١ی ئازار بە زۆرینەی دەنگ بودجەی ساڵی ٢٠٢١ لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکرا و پاش نزیکەی ١٩ سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەغدا، دواجار پشکی هەرێم بە زیاتر لە ١٣٪ی کۆی بودجەی عێراق پەسەندکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا