لە ناوچەیەکی هەرێم دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت

کوردستان 12/04/2021

Alternate Text

قائیمقامیەتی پێنجوین دانیشتوانی قەزاکە ئاگادار دەکاتەوە کاتژمێر ١١ی ئەم بەیانییە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانییەوە بۆمبێکی فڕێدراوی فڕۆکە دەتەقێندرێتەوە.

لە ئاگادارییەکەی قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێندا هاتووە:" کاتژمێر ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانییەوە بۆمبێکی فڕێدراوی فڕۆکە بەشێوەی تەقاندنەوە لەنزیک پێنجوێن لەناودەبرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە:" ئەگەر دەنگی تەقینەوەکەتان بیست جێگای ترس و دڵەڕاوکێ نەبێت بۆتان ".

بە گوێرەی راگەیاندراوەکەی قائیمقامەتی پێنجوێن دوو جۆر لە بومبی فڕێدراوی فڕۆکە هەیە، جۆری یەکەمیان پێی دەوترێت فاب کە دروستکراوی وڵاتی رووسیا، جۆری دووەمیش پێی دەوترێت ئیسپانی، کێشیان ٢٥٠ کیلۆگرامە و لەڕێگەی دانانی چارج (تەقەمەنی)یەوە دەتەقێندرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا