راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سەردانی ئێران دەکات

عێراق 12/04/2021

Alternate Text

بڕیار وایە ئەمڕۆ دووشەممە  ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیران لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، لە تارانی پایتەختی وڵاتی ئێران کۆببنەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە ١١ی نیسان  میدیاکانی عێراق رایانگەیاند:" لەسەر بانگێشتی عەلی شەمخانی،  ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سەردانی تاران دەکات".
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە:" مەبەست لە سەردانیکردنەکەی ئەمڕۆی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بۆ تاران،  تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە و  بەهێزکردنی پەیوەندی هەردوو لایە".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا