زیاتر لە ٥٠ پەرلەمانتار توشی کۆرۆنا بوون

عێراق 12/04/2021

Alternate Text

ئەندامێکی فراکسیۆنی حیکمە لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، زیاتر لە ٥٠ پەرلەمانتار لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە کە توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان.

عەلی ئەلبدێری، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی حیکمە بە ئاژانسی "شفق نیوز"ی راگەیاندووە:" بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو پەرلەمانتاران، ئەستەمە بتوانرێت کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق رێکبخرێت".

ناوبراو راشیگەیاند:" زیاتر لە ٥٠ پەرلەمانتار توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەلمێندراوە، بەوەش ئەستەمە بتوانرێت کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی ٢٠ی نیسان بەڕێوەبچێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا