لەبارەی پڕۆسەی خوێندنەوە بڕیار درا

کوردستان 12/04/2021

Alternate Text

وەزارەتی پەروەردە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەگەر دۆخی تەندروستی رێگربێت تەنها تاقیکردنەوکانی وەرز لە ناو ناوەندەکانی خوێندندا دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی نیسان وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:" پڕۆسەی خوێندن بەشێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین لە ناوەندەکانی خوێندن(حکومی و ناحکومی) لە قۆناغی ١ی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی بەشێوەی بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پێش وادەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز، ئەگەر هەڵسەنگاندنی تەندروستی رێگا بدات خویندنی ناوپۆل بە شێوازی(تەناوب) دەستپێدەکاتەوە، ئەگەر دۆخی تەندروستیش رێگەی نەدا تەنها تاقیکردنەوەکانی وەرزی ئەنجامدەدرێن لەسەر بنەمای خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین".
جەختیلەوەشکردەوە:" کارگێڕی قوتابخانەکان رۆژانی دووشەممە و چوارشەممە دەوام دەکەن و مامۆستایان لە هەفتەیەکدا یەک رۆژ سەردانی قوتابخانە دەکەن و راپۆرتی هەفتانەی خۆیان لەسەر قۆناغ و پۆل و هۆبەکانی لێ گوتووەتەوە پێشکەش بە کارگێڕی قوتابخانە بکەن".


 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا