وەزیری پێشمەرگە: حکومەت لە خەمی دابینکردنی شایستە داراییەکانی پێشمەرگەدایە

کوردستان 12/04/2021

Alternate Text

وەزیری  پێشمەرگە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێم بە ئەرکی خۆی دەزانێت گرفتەکەنی پێشمەرگە چارەسەر بکات.
ئەمڕۆ دوو شەممە ١١ی نیسان، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەرچووانی حەوتەمین خولی کۆلێژی ئەرکانی سەربازی لە چوارقوڕنە رایگەیاند:" سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لە دامەزراندنی ئەم کۆلێژەدا بەشدار بوون، بەتایبەت بەڕێز مام جەلال کە لە ساڵی ٢٠٠٣ بە پشتیوانی ئەو  ئەم کۆلێجە دامەزراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەم کۆلێجە لە توانایدایە خزمەتێکی زۆر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات، هەربۆیە لە لایەن حکومەتەوە گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت".
جەختیلەوەشکردوە:" دڵنیایی دەدەین بە هێزەکانی پێشمەرگە کە حکومەت بەردەوام لە خەمی چارەسەرکردنی کێشەکانیاندایە و بە ئەرکی خۆی دەزانێت گرفتەکانی پێشمەرگە چارەسەر بکات و شایستە داراییەکانیان بۆ دابین بکات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا