کاروباری جیابوونەوەی هاوسەران لە مانگی رەمەزان راگیرا

کوردستان 12/04/2021

Alternate Text

لیژنەی فەتوای هەولێر ئاشکرایکرد، لەسەر راسپاردەی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان کێشەکانی جیابوونەوەی هاوسەران لە مانگی رەمەزاندا رایی ناکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٢ی نیسان، مەلا رەعد ئۆمەربلی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئاینی رایگەیاند:" لەسەر راسپاردەی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان کاروباری جیابوونەوەی هاوسەران لە مانگی رەمەزان رادەگیرێت و تەنها لە رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە دادەنیشن ".

ناوبراو راشیگەیاند:" دانیشتنی لیژنەکە لەو دوو رۆژەدا تەنها بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی پەرستش، رۆژوو، زەکات و کڕین و فرۆشتن دەبێت و کێشەکانی جیابوونەوە تاوەکو دوای مانگی رەمەزان رایی ناکرێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا