بەمەبەستی روونکردنەوەی رێککەوتنی
نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند و پلانی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی گرفتی
لێبڕینی مووجەی فەرمانبەران، شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەل سەرۆکایەتی پەرلەمان
و بەشێک لە پەرلەمانتاران کۆبوونەوە.
کاتژمێر ١١:٠٠ بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە،
شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی
ئەنجومەنی وەزیران گەیشتە پەرلەمان و لەگەڵ سەرۆکایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و
لیژنەکانی دارایی و سامانە سروشتییەکان کۆبووەوە وچەندین پرسی گرنگی وەک شێوازی
جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پلانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی
گرفتی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران تاوتوێکران.
پاش هەوڵ و کۆششێکی زۆر دواجار شاندی
حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی توانرا پشکی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەی
ساڵی ٢٠٢١ی عێراق بچەسپێندرێت، لەپاش جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانیش بەغدا مانگانە زیاتر
لە ١٣٪ کۆی بودجەی عێراق رەوانەی هەرێم دەکات.