وەزارەتی تەندروستی عێراق چەند رێککارێکی نوێی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ مانگی رەمەزان راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە،١٢ی نیسان، حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق راگەیاندراوێکی لەبارەی رێککارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:" لە مانگی رەمەزاندا تەنها رێگە بە کردنەوەی دەرمانخانە و نانەواخانەکان دەدرێت".
هاوکات، لەبارەی رێککارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەکردووە:" لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق رۆژانی هەینی و شەممە قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری جێبەجێدەکرێت، رۆژەکانی دیکەش قەدەغەی هاتووچۆی نیمچەیی دەبێت".
باسیلەوەشكردووە:" خواردنگە و چێشتخانەکان لەو مانگەدا رێگایان پێدەدرێت تەنیا بە خزمەتگوزاری دلیڤەری کار بکەن".