بڕیارە رۆژی چوارشەممە، پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئاسایی سازبکات، بێ ئەوەی بەرنامەی کارەکەی ئاشکراکردبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٢ی نیسان، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، بڵاویکردووەتەوە:" رۆژی چوارشەممە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
تا ئێستا سەرۆکایەتی پەرلەمان، بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی دیارینەکردووە.