دوایین زانیاری لەبارەی رێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران ئاشکراکرا

کوردستان 12/04/2021

Alternate Text

وەزیری دارایی ئاشکرایکرد، ئەگەر بەغدا بودجە نەنێرێت رێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بەهەمان شێوەی مانگی رابردوو بە رێژەی ٢١٪ دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٢ی نیسان، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم لەکاتی کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی فراکسیۆنەکان و لیژنەکانی دارایی و سامانە سروشتییەکان رایگەیاند:" حکومەت ناتوانێت بەبێ لێبڕین مووجە دابەش بکات، لەبەر ئەوەی ئەو بودجەیەی بەغدا دەینێرێت بەشی مووچەی ٦٨٢ هەزار فەرمانبەر دەکات، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار فەرمانبەری هەیە  ".

وەزیری دارایی راشیگەیاند:" هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو لێبڕینی مووچە بە رێژەی ٢١٪  بەردەوام دەبێت و حکومەتی هەرێم لەوادەی خۆیدا مووچە دابەش دەکات ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا