ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە

کوردستان 12/04/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی پشکنینەکانی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و گیانلەدەستدانی ١٢ کەسی دیکەی بەو ڤایرۆسە راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٢ی نیسان، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم نوێترین ئاماری لەبارەی پشکنینەکانی تایبەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:" لە کۆی ئەنجامدانی ١١ هەزار و چوار پشکنینی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، هەزار و ١٥٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا و ١٢ توشبووش بەهۆی لێککەوتەکانی ئەو ڤایەرۆسەوە گیانیانلەدەستداوە".

هاوکات، ئاماژە بەوەشکراوە:" ٤٦٠ توشبووی ئەو ڤایرۆسە چاکبوونەتەوە ".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا