بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پیرۆزبایی له موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی نیسانی ٢٠٢١، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان رایگەیاند:" به بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان پیرۆزبایی له موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م، خوای مه‌زن و دلۆڤان، نوێژ و ڕۆژوو و نزاكانمان لێ قبوڵ بكات و هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان، ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی و ئارامیی زیاتر بۆ خه‌ڵكی كوردستان".
وتیشی:" ئه‌م بۆنه پیرۆزه به ده‌رفه‌ت ده‌زانم، بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه داوا له كوردستانییان بكه‌م كه پابه‌ندبن به ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، كه باشترین ڕێگه‌یه بۆ خۆپاراستن له په‌تای كۆرۆنا".
لە درێژەی پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەت رۆڵی مەلاکانی بە گرنگ زانی لەبە‌به‌رامبه‌ر رۆڵیان له هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی.