ئاسایشی هەرێم دانپێدانانی گروپێکی تیرۆرستی بڵاودەکاتەوە

کوردستان 12/04/2021

Alternate Text

وا بڕیارە پاش کەمێکی دیکە دەزگای ئاسایشی هەرێم ڤیدیۆی دانپێدانانی گروپێکی تیرۆرستی بڵاوبکاتەوە کە پلانیان وابووە لە هەولێر کردەوەی تیرۆرستی ئەنجامبدەن.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" لە هەوڵە بەردەوامەکانى دەزگاکانى ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان بۆ پووچەڵکردنەوەى پیلانى تیرۆریستان دژى کوردستان، زانیاریی دروست بە دەست هات کە (حجى عبدالله - خەلیفەى گرووپى تیرۆریستیی داعش) فەرمانى داوە بە هەریەك لە (حارث - والى شمال / کوردستان) و (أبو ولید - ئەمیرى ئەمنى ولایەتى شمال) بۆ ئەنجامدانى کردەوەى تیرۆریستى، راستەوخۆ تیرۆریستانى شانەکە ئاشکرا کران و لە ئۆپراسیۆنێکى سەرکەوتوو توانرا تەواوى تیرۆریستەکانى شانەکە دەستگیر بکرێن".

ئەوەشهاتووە:" لە ئەنجامى لێکۆڵینەوە دەرکەوت تیرۆریستەکان بەنیازبوون لەڕێگاى (بۆمبى چێنراو - عبوە) و (دەمانچەى بێ دەنگ - کاتم صوت) کردەوەکان ئەنجام بدەن و لە سەرەتاى مانگى (2/2021) دوو ئەندامى گرووپەکەیان سەرەتا نەتوانراوە راستەوخۆ داخلى کوردستان بن بۆیە بە قاچاخ لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ تورکیا پاشان بۆ ئێران و لەوێشەوە بۆ شارۆچکەى رانیە و پاشان گەیشتوونەتە شارى هەولێر".

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ناوی ئەو کەسانەی راگەیاندووە کە بریتین لە " (یاسر على احمد نویران ناسراو بە ابو عمار) و (ماجد حسن صالح صایل ناسراو بە على) و (حسن على عنیزان حمد ناسراو بە سعود) و (فراس حسن حمودى حسین) و (مخلد ابراهیم محمد شافى الفراجى)".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا