پۆلیسی سلێمانی تەقەکەرێکی دەستگیرکرد

کوردستان 12/04/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ پۆلیسی سلێمانی لە بنکەی رزگاری تەقەکەرێکیان دەستگیرکرد، ئەویش لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتییەک.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی نیسانی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:" دوای تۆمارکردنی سکاڵای چەند ھاوڵاتییەک لەسەر تۆمەتبارێک، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا تۆمەتبار (ع، ق، أ لەدایکبووی ١٩٩٧) لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٢١ ی چەك دەستگیر بکرێت".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە:" لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا دەستیشگیرا بەسەر دو چەکی بێ مۆڵەت لەجۆری کڵاشینکۆف و دەمانچەو ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا لەجۆری (نیسان- پاترۆل)، و تۆمەتبار لەچەند بنکەیەکی پۆلیس سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوەو داواکراو بووە، بەپێی ماددەکانی (٤٤٦، ٤٣١، ٤٨٢) و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا