لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی رۆشنبیری فەرمانی بە داخستنی کەناڵی کوردماکس داوە.
دوای ئەوەی رۆژی ٦ی نیسان لە فەرمانێکدا کە وەزارەتی رۆشنبیری ئاگاداری دایە سێ کەناڵی کوردی بە راگرتنی سێ بەرنامەیان بۆ ماوەی سێ هەفتە، بەڵام کەناڵی کورد ماکس شۆ پابەندی بڕیارەکە نەبوو، ئەمڕۆ وەزارەتی رۆشنبیری فەرمانی داخستنی کەناڵەکەی دەرکرد بۆ ماوەی ٢٤ کاژمێر.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی رۆشنبیری، بڕیارەکە لە ئەمشەوی ١٢ی نیسان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
شایەنی باسە لە رۆژی ٦ی نیساندا، وەزارەتی رۆشنبیری بڕیاری دا بەرنامەی شۆ مەگەزینی کەناڵی کوردماکس شۆ بۆ ماوەی هەفتەیەک رابگیردرێت بەهۆی نەشیاوی گفتوگۆکان و نەگونجان لەگەڵ نەریتی کۆمەڵایەتیدا، بەڵام BMC بڵاویکردەوە کە کەناڵی ناوبراو پابەندی بڕیارەکەی وەزارەت نەبووە، هەر بۆیە ئەمڕۆ وەزارەتی رۆشنبیری فەرمانی داخستنی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بۆ کەناڵەکە دەرکرد.