بانکی ناوەندی عێراق نرخی دۆلار بە دیناری بۆ ساڵانی داهاتوو دیاریکرد و رایگەیاند کە نرخەکە ناگۆڕێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی نیسان، ئحسان شمران، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بە سەنتەری هەواڵی نیشتیمانی عێراقی راگەیاندووە:" نرخ ی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە ساڵانی داهاتوودا ناگۆڕێت، وتیشی" بانکی ناوەندی بە پڕۆسەی هەنگاو بە هەنگاو نرخی دۆلار بەزرنەکردەوە بەهۆی ئەوەی دەبووە هۆی داڕمانی نرخی دۆلار و لە هەمانکاتدا بازاڕەکانی عێراق دەشێواند".
ئاماژەی بەوەشدا:" پلانی داهاتوو نییە کە نرخی دۆلار بەزربکرێتەوە، لەکاتێکدا سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئامۆژگاری کردین کە نرخی دۆلار لە ١٦٠ هەزار دیناردا جێگیربکەین".
لە کۆتایی قسەکانیدا جێگری پارێزگاری بانکی نێودەوڵەتی ئەوەشی وت:" نرخی دادپەروەرانەی دۆلار ٢٤٠ هەزار دینارە".