ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەمریکا بڵاوکرایەوە

کوردستان 12/04/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ماسیو تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی رایگەیاند:" لە کۆبوونەوەی نێوان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ماسو تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر درێژەدان بە دیالۆگی ستراتیژیی نێوان بەغدا و واشنتۆن و جەختیان كردەوە، لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدایە كە پەیوەندییەكی گشتگیر و هاوسەنگیان هەبێت لە سەرجەم بوارەكانی ئەمنی و سەربازی و كەلتوری و ئەكادیمی و ڕۆشنبیری".

ئەوەشهاتووە:" جەخت لە گرنگیی بەشداریكردنی نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان كرایەوە لەو دیالۆگە عێراقی ـ ئەمەریكییە، وەك هەرێمێكی دەستوری لە چوارچێوەی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق. لە تەوەرێكیتری كۆبوونەوەكەدا باڵیۆزی ئەمەریكا پشتیوانی وڵاتەكەی دووپات كردەوە بۆ بەردەوامی گفتوگۆ و دانوستان لەنێوان هەرێم و بەغدا بەمەبەستی گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەكانیتر".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە:" پاش پەسەندكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی بە رێككەوتنی نێوان هەردوولا. شاندەكەی ئەمەریكا كە كونسوڵی گشتی هەولێریش تێیدا بەشداربوو، ستایشی ڕۆڵی قوباد تاڵەبانی و حكومەتی هەرێمیان كرد بەرامبەر پشوودرێژییان لە دانووستانەكانی بەغدا و داوایانكرد بەهەمان میكانیزم و بەرێگای دیالۆگ هەوڵی چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكانیتر بدرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا