شارەزایانی بواری تەندروستی چەندین سوودی خورمایان ئاشکراکردووە و
بەباشترین خوردنیان بۆ شکاندنی رۆژوو داناوە.
پێگەی" سقف نفسك " لەزاری شارەزایانەوە چەند سوودێکی خورمای ئاشکراکردووە
و ئاماژەی بەوەکردووە:" کاتێک مرۆڤ دوای چەند کاتژمێرێک هیچ خواردنێک ناخوات
پێویستە دواتر خواردنێک بخوات کە دەوڵەمەندبێت بە ریشاڵ و شەکر کە لە خورمادا
هەیە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" زۆربەی جۆرەکانی خورما لەپاڵ ماددە خۆراکییەکاندا
جۆرێک لە شێیان تێدایە کە وەک ئاویش سوودی لێدەبیندرێت و ماددە خۆراکییەکانیشی لەلایەن
گەدەوە زۆر زوو هەرسدەکرێن".