تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند کە پابەندی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەبن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەڕێوەچوو، تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی کۆرۆنا لە گەرمیان و رێککارەکان کرا و تایبەت بە مانگی رەمەزانی پیرۆزیش چەند بڕیارێک درا کە ئەوانیش بریتین لە:
یه‌كه‌م: ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی به‌یانی ژماره (15)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ تایبه‌ت به رێكای نوێی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
دوه‌م: پێویسته ھاوڵاتیان له‌شوێنه گشتیه‌كاندا ته‌واو پابه‌ندبن به جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی به به‌ستی ماسك و دوركه‌وتنه‌وه له قه‌ره‌باڵغی.
سێیه‌م: بازاڕ و مۆڵ و ماركێت و ته‌واوی شوێنكاره‌كان به ھه‌مو پیشه‌كانه‌وه ده‌كرێنه‌وه و پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی و رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه ھاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ته‌كان چاودێری ده‌كه‌ن و ھه‌ر شوێنێكی كاركردن پابه‌ند نه‌بێت داده‌خرێت و به غه‌رامه‌كردن سزاده‌درێت.
چواره‌م: سازدانی ئاھه‌نگ و دانانی پرسه و ته‌واوی بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و بۆنه‌كانی تر به قه‌ده‌غه‌كراوی ده‌مێننه‌وه.
پێنجه‌م: راگرتنی ھه‌مو چالاكیه‌كی ھونه‌ری و رۆشنبیری و زانستی له ھۆڵ و ده‌ره‌وه‌ی ھۆڵه‌كان.
شه‌شه‌م: مزگه‌وته‌كان به ڕوی موسڵماناندا كراوه ده‌بن به‌ڵام پێوسته نوێژخوێنان پابه‌ندبن به جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی گه‌رمیان رێنمایی ده‌رده‌كات و له رێگه‌ی لیژنه‌وه چاودێری مزگه‌وته‌كان ده‌كات.
حه‌وته‌م: كافتریا و چێشتخانه و خواردنگه‌كان كراوه ده‌بن به جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزیی و رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان.
هه‌شته‌م: به‌رده‌وامی قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆی ھاوڵاتیان و گه‌شتیارانی پارێزگاكانی عێراق بۆ ھه‌رێم له رێگه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه، جگه له ئاژانس و رێكخراوه‌كانی سه‌ربه (UN) و ئه‌و ھاوڵاتیانه‌ی نیشته‌جێی ھه‌رێمی كوردستانن، ئه‌وه‌ش به‌مه‌رجێك پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ئه‌نجامدرابێت و ھه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه نه‌بن.
نۆیه‌م: به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان، رێژه‌ی توشبون به كۆرۆنا له ھه‌ڵكشانی زۆردایه و رێژه‌ی مردنیش به كۆرۆنا له‌چاو مانگی رابردو، چه‌ند ھێنده زیادی كردوه، بۆیه داوا له ھاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین له‌پێناو سه‌لامه‌تی خۆیان و ده‌وروبه‌ریان رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ بكه‌ن و سه‌ردانی ئه‌و سه‌نته‌رانه بكه‌ن ته‌ندروستی گه‌رمیان بۆ كوتانی ڤاكسینی كۆرۆنا له شار و شارۆچكه‌كان ده‌ستنیشانی كردوه.