گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماری سێ مانگی لیژنەکانی پشکنینی بڵاوکردەوە

کوردستان 12/04/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماری سێ مانگی لیژنەکانی پشکنینی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی نیسان، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا لیژنەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی نزیکەی (١٥٠٠) پشکنینیان بۆ خاوەن مۆڵەتە گەشتیارییەکانی شاری سلێمانی ئەنجامداوەو لەو ماوەیەدا ( ٢٨) شوێن بەھۆی پابەند نەبون بە مەرج و ڕێنماییەکان داخراون".

ئەوەشهاتووە:" لە سێ مانگی پێشوتر دا (٤٦) پسوڵەی سەرپێچی بۆ ئەو خاوەن کارانە کراون ، کە کەمتەرخەمیان لە بریارەکان کردوە و ھەروەھا لە درێژەی بەسەرکردنەوەکانی لیژنەکان دا دەرکەوتوە (٢٣٠) شوێن بێ کەم و کوڕی بوون".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا:"  ئەم ئامارانە لە کاتێکدایە (٢٧٠) خاوەنکار ئاگادارکراوەتەوە بۆ تازەکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنیان

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا