سەندیکای پارێزەرانی کوردستان رایگەیاند کە سزای پارێزەرێکیان داوە و بۆ ماوەی شەش مانگ لە کارەکەی دووردەخرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ نیسان، سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە نوسراوێکدا رایگەیاند:" پارێزەر (ئا.ن.س) هەستاوە بەبێ ڕەزامەندى بریکاردارەکەى، موڵکى بەناوى کوڕەکەى کردووە، دواى ئەوەى بۆ لیژنەى بەرزەفتى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان سەلمێندرا، بڕیار درا بە سزادانى بە سزاى ڕاگرتن لە کارى پارێزەرایەتى بۆ ماوەى شەش مانگ، دواى پێداچوونەوە، بڕیارەکە پلەى بنبڕى وەرگرتووە".
لە نوسراوەکەدا هاتووە:" لە رۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠، لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی سه‌ندیكای پارێزه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی بژار ئه‌كره‌م عه‌لاف سه‌رۆكی سه‌ندیكا و ئه‌ندامییه‌تی هه‌ریه‌ك له پارێزه‌ران (فه‌هد قادر و ئه‌رده‌لان ئه‌حمه‌د) كۆبونه‌وه‌ی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سكاڵاكارێك دژی پارێزه‌ر (ئا. ن. س) ئه‌نجامدا كه ره‌وانه‌ی لیژنه‌كه‌یان كرابوو له‌لایه‌ن لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پارێزه‌رانه‌وه".
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە:" دوای وردبینی و تاوتوێكردنی سكاڵاكه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی سه‌ندیكای پارێزه‌رانه‌وه، تێبینیكرا به‌پێی به‌راییه‌كانی دۆسیه‌كه، سكاڵاكار بریكارنامه‌ی كردوه بۆ سكاڵالێكراو به‌مه‌به‌ستی به‌ناوكردنی موڵكی ژماره (١٠٦ م ٨٢ قیرزه الشرقیه)، به‌ڵام سكاڵالێكراو هه‌ستاوه به‌خراپ به‌كارهێنانی بریكارنامه‌ی سكاڵاكار، هه‌ریه‌ك له موڵكی ژماره (٣٦٥/١١٠م ٤٥ وارش) و٢٧٩٥ ٧م ٩٣ حه‌سارۆك) و ٢/٦٧م ٨٢ قیرزه)ی له‌سه‌ر ناوی سكاڵاكار لابردوه و به‌ناوی كوڕی سكاڵاكاری تۆماریكردوه، به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی سكاڵاكار".
لە کۆتاییدا راگەیەندراوە:" بۆیه لیژنه بڕیاریدا به‌سزادانی و راگرتنی له پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ و بڕیاره‌كه‌ش به ئاشكرا و پاشمله راگه‌یه‌ندرا".