لە بەیاننامەیەکدا، خوێندکارانی کۆلیجی زمانی زانکۆی سلێمانی رایانگەیاند، بایکۆتی تاقیکردنەوەکان دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی نیسان، لە بەیاننامەیەکدا خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی- کۆلیجی زمان بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەناوی سەرجەم نوێنەرانی کۆلێژی زمان
بەیاننامەی ناڕەزایی خۆمان ئاڕاستی لایەنی پەیوەندی دار دەکەین ، بایکۆتی تاقیکردنەوەکان دەکەین ، یان دەبێ ڕەچاوی یەکێک لەم خاڵانە بکرێت ، ئەوکات ئامادەی تاقیکردنەوە دەبین
1. داوا دەکەین کە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەممان بۆ لێکدانی دوو بکەنە سەر تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم یاخود ببێتە ئەختیاری لە حساب کردن و نەکردنی (واتە گەر خوێندکار ویستی ئەوا تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم ئەنجام بدات)
2. پێویستە وەک چۆن خوێندن بووە بە ئۆنلاین ، تاقیکردنەوەکانیش بە شێوەی ڕاپۆرت بکرێت یاخود تەنها تاقیکردنەوەی یەکەممان بۆ هەژمار بکەن.
3. لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی خاڵی دووەم پێویستە تاقیکردنەوەکان دوابخرێت ، یاخود بکرێتە ڕۆژ نا ڕۆژێک تاکو خوێندکار فریابکەوێ سەعی بکات،
دوای ئەو بریارەی کە دەچووە لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ خوێندنی ئەلکترۆنی .
ئێستا بڕیارە دراوە بۆ تاقیکردنەوەکان بچینەوە کەمپس ناڕەزایەتی دەردەبڕین و ئامادەنین ئەو بڕیارە قبوڵ بکەین، ئەمەش لەبەر ئەوەی جگە لە زیان هیچ سودێک بە خوێندکار ناگەیەنێت.