پەرلەمانتارێک باس لە کێشەکانی ناو پەرلەمان دەکات

کوردستان 12/04/2021

Alternate Text

عوسمان سێدەری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە دیمانەیەک چەند زانیارییەکی نوێ بۆ BMC  ئاشکرادەکات. 

عوسمان سێدەری ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان بە BMC راگەیاند:" قەیرانی ئابووری لە هەموو لایەکەوە کێشەی بۆ سێکتەرە جیاوازەکانی حکومەتی هەرێم درووستکرد".

وتیشی:"هیچ بیانویەک بۆ لێبڕینی مووچە نەماوە و  ئەگەر لێبڕینی موچە بەردەوام بێت ئێمە وەک پەرلەمانتاران بێدەنگ نابین لە ئاستیدا".

عوسمان سێدەری دەشڵێت:" بە هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری نێوان هەرێم و بەغدا توانیمان کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لەسەر بودجە چارەسەربکەین".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا