پێگەی ناسای ئەمریکی بەهۆی کێشەیەکی
تەکنیکییەوە یەکەم گەشتی بۆسەر هەسارەی مەریخ دواخستووە.
پێگەی " سکای نیوز "ی بەریتانی
ئاماژەی بەوەکردووە:" پێگەی ناسای ئەمریکی یەکەم گەشتی بۆسەر هەسارەی مەریخ
بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بۆ کاتێکی دیارینەکراوە دواخست".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" ئەمە یەکەم
گەشتە کە بۆسەر ئەو هەسارەیە بە فڕۆکەیەک کە سلیکۆن و مس لە پێکهاتەکەیدا
بەکارهاتووە و بە هەزار و ٥٠٠ پارچە ریشاڵی کاربۆنی رووپۆشکراوە ئەنجامدەدرێت".