سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڕیاری قەدەغەکردنی ئەو جەمپانەی دەرکرد، کە منداڵان لەسەر شەقام و کۆڵانەکان یاری لەسەردەکەن.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:"بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی شارەوانی سلێمانی بەمەبەستی جێبەجێكردنی رێنمایەكانی تەندروستی بۆ خۆپارستن ورێگری لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ھەڵمەتیكی ئاگادار كردنەوەیان ئەنجامدا بۆخاوەن جەمپەكان بەمەبەستی لابردنی جەمپەكانیان لە ماوەی دیاری كراودا كەبۆیان دیاری كراوە".
ماوەی چەند ساڵێکە ژمارەی ئەو جەمپانە روویان لە زیادبوون کردووە و چەند جارێکیش حاڵەتی نەخوازراویان تێدا تۆمارکراوە.